(ABNA24.com) هێزەکانی سوپای سووریا ئەمڕۆ دوشەممە لە دڕێژەی پێشڕەویەکانی خۆی لە باشووری پارێزگەی ئیدلیب ، سێ ناوچەی تریان ئازاد کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمینار، لە پێشڕەویەکانی سوپای سووریا لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ، ناوچەکانی ئەلهواش، تیل هواش وئەلجابریە لە ئیدلیبیان ئازاد کرد.
هێزەکانی سووریا لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو توانیان ، لە هەڵمەتەکانیان دا بەشی ئیداری باشووری پارێزگەی ئیدلیب ودوو گوندی ئەلعریمە ومەیدانی غەزاڵی ئازاد بکەن." عیماد خەمیس" سەرۆک وەزیرانی سووریایش ڕۆژی ڕابردوو بە ئامادە بوون لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە دەسپێکرانی هەڵمەت وئۆپراسیۆن بۆ ئازادی ئیدلیب هەواڵی دا. پارێزگەی ئیدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ، ٢٨ی مارسی ٢٠١٥ کەوتە ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان.
سووریا لە نۆساڵی ئەم داواییە ، شایەتی ناهێوری وکردەوەی تیرۆریستی بەرپشتیوانی بڕێک لە وڵاتانی دراوسێی ، عەرەب ، ڕۆژئاوایی، ئەمریکا ورژێمی زایۆنیە .
/129
١٤ ئایار ٢٠١٩ - ٠٨:٥٣
News ID: 941293
هێزەکانی سوپای سووریا ئەمڕۆ دوشەممە لە دڕێژەی پێشڕەویەکانی خۆی لە باشووری پارێزگەی ئیدلیب ، سێ ناوچەی تریان ئازاد کرد.